شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق پوچەڵکردنەوەى هێرشێکى موشەکى بۆسەر ناوچەى
سەوزى بەغدا راگەیاند.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق بڵاوى کردەوە، کاتژمێر (01:00) بەرەبەیانى ئەمڕۆ دو موشەکى جۆرى
کاتیۆشا ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغداى پایتەخت کراون.
بەپێى راگەیەنراوەکە، هێرشە
موشەکیەکە بەر لەوەى هیچ زیانێکى لێبکەوێتەوە لە رێى سیستمى بەرگرى سیرام - ەوە پوچەڵکراوەتەوە.
لەلایەکى ترەوە
سەرچاوەیەکى ئەمنى بە میدیاکانى عێراقى راگەیاندوە، بەر لە چەند کاتژمێرێک دەنگى چەند
تەقینەوەیەکى بەهێز لە دەوروبەرى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە ناوچەى سەوزى بەغدا
بیستراوە، لەپاش ئەو رووداوەش زەنگى ئاگادارکردنەوە لەناو باڵەخانەى باڵیۆزخانەکە
لێدراوە.
495 جار خوێندراوەتەوە