ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق پڕۆژە بودجەى ساڵى (2020)ى رەوانەى پەرلەمان کرد

KNN : Kurdish News Network
04:22 - 14/09/2020
عێراق
+
-

وتەبێژى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، دواى گفتوگۆکردنى چەند مانگى کۆتایى بودجەى گشتى، ئەنجومەنى وەزیران رەشنوسى پڕۆژە بودجەى ساڵى (2020)ى رەوانەى پەرلەمان کرد.

لە دانیشتنى ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، گفتوگۆى لەبارەى رەشنوسى بودجەى ساڵى (2020) کرد و هەر لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێى پرسى بودجەى گشتى چەند مانگى کۆتایى ئەمساڵ کراوە.

لەدواى کۆبونەوەکە، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: بۆ دابینکردنی خەرجی و پێداویستییەکانی سێ مانگی داهاتو، ئەنجومەنی وەزیرانی بڕیاریداوە لەسەر پرۆژە یاسای بودجەى (2020) و رەوانەی پەرلەمانی کردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆى دۆخى سیاسى عێراق و خۆپیشاندانەکانى رابردو و دەستلەکارکێشانەوەى حکومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى، حکومەت نەیتوانیوە پڕۆژە بودجەى ساڵى (2020) رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەران بکات.

435 جار خوێندراوەتەوە