شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ئاشکرایکرد، چوار ئەمیری داعش له
بۆسه‌یه‌كدا لە پارێزگای سامەڕا کوژراون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه
هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، هێزێكی هاوبه‌ش له لیوای تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
سامه‌را و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی توانیویانە دوێنێ (هەینی، 11-9-2020) له بۆسه‌یه‌كدا
چوار لە گرنگترین بەرپرسی رێكخراوی داعش له ناوچه‌ی فه‌رحاتییه‌ی باشووری سامه‌را
بكوژن.
ئاماژه‌ی بەوەشداوە؛ دوو له
كوژراوه‌كان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی
ناسنامە و کاریان لە رێکخراوی داعش ئاشکرا نەکردووە.
کوشتنی ئەو چوار ئەمیرەی داعش لە
کاتێکدایە بەگوتەی هێزە ئەمنییەکان، ئێستا سوپا و هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق
دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کردووە، لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق
بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و دەستگیرکردنی ئەوانەی لەیاسا دەرچوون.
355 جار خوێندراوەتەوە