فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاشکرایدەکات
كە ژمارەی هێزەكانیان لە عێراق بۆ سێ هەزار سەرباز كەم دەكەنەوە.
میدیاكانی ئەمەریكا لە زارى جەنەرال كینیس ماكنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی
ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرایانکردوە، لەم مانگەدا ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا
لە عێراق بۆ سێ هەزار سەرباز كەم دەكرێتەوە
باسیان لەوەشکردوە، لە ساڵی (2016)وە ئەوە گەورەترین هەنگاوە كە ئیدارەی ئەمریكا
بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بینێت.
چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، واشنتۆن راگەیاندبو كە ژمارەی سەربازانی لە عێراق
كەم دەكاتەوە، لە (25)ى مانگى رابردوش بنکەیەکى دیکەى سەربازیان رادەستى هێزە
عێراقییەکان کردەوە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ
راگەیەندراوێك لەبارەی كشانەوەی سەربازانی وڵاتەكەی لە عێراق بڵاوبكاتەوە.
لە (28)ی ئابی رابردوودا رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردبووەوە كە وەزارەتی
بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) یەك لەسەر سێی سەربازانی لە عێراق دەكشێنێتەوە و ژمارەی
سەربازان لەو وڵاتە كەم دەكاتەوە بۆ نزیكەی سێ هەزار و (500) سەرباز.
509 جار خوێندراوەتەوە