ئاژانسی هەواڵیی فەرمی
یۆنان ANA بڵاوی کردەوە، دوای
کاتەکانی نیوە شەو لە چەند خاڵێکی جیاوازی کەمپی مۆریادا ئاگرکەوتووەتەوە.
ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و
کارمەندی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە
هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.
بەرپرسانی ناوچەکە باس
لەوە دەکەن، کە پەنابەران گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ئارام و ژمارەیەک لە
پەنابەرانیش بەرەو شاری میدیلی چوون.
بەهۆی تۆمارکردنی ٣٥
حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تیایدا، کەمپەکە لە هەفتەی
رابردووەوە تا ئێستا کەرەنتینە کرابوو.
کەمپی مۆریا، نزیکەی (12)
هەزار و (500) پەنابەر لەخۆدەگرێت.
رێکخراوە مرۆییە
نێودەوڵەتییەکان، هۆشداریان دابوو لە قەرەباڵغی لەرادەبەدەری کەمپەکە و نەبوونی
هەلومەرجی مرۆیی، لەگەڵ پەیڕەونەکردنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتیی و بنەماکانی
پاکوخاوێنی تیایدا.
665 جار خوێندراوەتەوە