وتەبێژی داواکاری
گشتی سعودیە رایدەگەیەنێت؛ (10) تۆمەتبارى کوشتنى خاشقچى سزایان بەسەردا سەپێنرا
کە پێنج لەو کەسانە بە (20) ساڵ حکومدراون.
وتەبێژی داگای
تاوانەکان بە ئاژانسی هەواڵی سعودیەى راگەیاند: دادگا لە دۆسیەی کوژرانی رۆژنامەنوس جەمال
خاشقچیدا بڕیاریدا و سزای زیندانیی بۆ ماوەی (20) ساڵ بەسەر پێنج تاوانباردا
سەپاند و سێ تاوانبارى دیکەش بە (10) ساڵ زیندانى و دو تاوانباریش بە حەوت ساڵ
زیندانى حکومدران.
جەمال خاشقچی یەکێک
بو لە رۆژنامەنوسە بەناوبانگەکانى وڵاتى سعودییە و لە رۆژنامەى واشنتۆن پۆست وتارى
دەنوسى، لە رۆژى (2/10/2018)، بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى هاوسەرگیرى سەردانى
کونسوڵخانەى سعودیا دەکات لە وڵاتى تورکیا، بەڵام لەوێ دەکوژرێت و کوشتنەکەشى دەنگدانەوەیەکى
جیهانى لێکەوتەوە، تائێستاش نازانرێت تەرمەکەى چى لێهاتوە.
1022 جار خوێندراوەتەوە