چیرۆکەکە کۆتایى هات و گەوهەرەکەى ئەرجەنتین، بڕیاریدا بمێنێتەوە و ساڵێکى
دیکەش لە کامپ نو درێژە بە یاریکردن بدات.
لە دیمانەیەکی تایبەتی سایتی گۆڵ، لیۆنێل میسی رایگەیاند: دڵخۆش نەبوم
لەبەرشە لەبەر ئەوە هەوڵمدا یانەکە جێبهێڵم، بەڵام ئیدارەى بەرشەلۆنە رێگەى نەدام.
وتیشى:" نامەوێ بچمە دادگا و دژى بەرشەلۆنە
کەیانەى ژیانمە بجەنگم، بۆیە دەمێنمەوە.
مانەوەى میسى لە بەرشەلۆنە لە کاتێکدایە،
دواى دۆڕانە شەرمهێنەرەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن بە ئەنجامى (8-2)، لیۆنێل میسى
بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت و لەو رۆژەشەوە تا ئێستا هەواڵى گەرمى میدیا
وەرزشییەکانى جیهان پرسى رۆشتن و مانەوەى میسى بو.
547 جار خوێندراوەتەوە