یەکێتى تۆپى پێى کوردستان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى خولى نایاب بۆ وەرزى
(2019-2020).
ئەمڕۆ سێشەممە، یەکێتى تۆپى پێى کوردستان، بە ئامادەبونى پێنج ئەندامەکەى
هەولێر و نۆ نوێنەرى یانە بەشدارەکانى خولى نایابى کوردستان لە
کۆى (14)، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى خولى نایابى کوردستان بۆ وەرزى (2019-2020).
بەپێى بڕیارەکە، هیچ یانەیەک وەک پاڵەوانى خولەکە دیارى ناکرێت و هیچ یانەیەکیش دانابەزێت.
854 جار خوێندراوەتەوە