ماوەی چەند ساڵێكە مۆبایلەكانی
هواوی كڕیارێكی زۆریان هەیە، كۆمپانیای بەرهەمهێنەریش ساڵانە مۆبایلی نوێ بە كۆمەڵێك
تایبەتمەندی و سەردەمیانە و جیاواز دەخاتە بازاڕاوە.
نوێترین بەرهەمی هواوی
مۆبایلێكە بە ناوی (Huawei
Mаte 40) كە بڕیارە بەم زووانە ئامادەبێت بۆ فرۆشتن، كەسانێكی زۆریش لەهەوڵی
زانینی شێوە و تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێكەن.
بەپێی هەواڵێكی پەیجی
(RODENT950) كە یەكێكە لە بەناوبانگترین پەیجەكانی
تایبەت بە تەكنەلۆژیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، مۆبایلە نوێكە كامێرا بنەڕەتییەكەی
لە پشتەوەیە و دەكەوێتە ناو چوارچێوەیەكی بازنەییەوە و چەند وێنەیەكی ئەو بەرهەمە
نوێیەشی بڵاوكردۆتەوە.
كامێراكە چوار هاوێنەى
هەیە كە سەرجەمیان لەو چوارچێوە بازنەییەدان، دوانیان لە لاكانی ڕاست و چەپدان و
دوو گڵۆپی فلاش و ڕووناككەرەوە لە ناوەڕاستەكەیدایە، هاوێنەی گەورە و سەرەكیش لە بەشی
سەرەوەیە، هەروەها هاوێنەیەکی بچوكیش لە بەشی خوارەوەی لای چەپدایە.
پەیجەكە ئاماژە بەوەش
كردووە، مایكرۆفۆنی كامێراكانیش بەهەمان شێوە لەناو ئەو چوارچێوە بازنەییەدا
دانراوە، بەڵام دوگمەی دەنگ و كوژاندنەوە دەكەوێتە قەراغی لای ڕاستی مۆبایلەكە.
پێشبینی دەكرێت هاوێنەكانی
كامێراكە لە جۆری (Leica) بێت و 500 مێگاپێكسڵە، هەروەها
مۆبایلەكە بە سیستمی ئەندرۆید 11 كاردەكات و چەندین تایبەتمەندی دیكەی نوێ و سەردەمیانەی
تێدایە.

1242 جار خوێندراوەتەوە