دوای تهواوبوونی لێكۆڵينەوەكان لە
سندوقى رەشى ئەو فڕۆكە ئۆكراینييەى كە لە ٨ى كانوونى دووەم بەهۆى بەركەوتنى دوو
مووشەكەوە لە تاران كەوتە خوارەوە، ئێران زانياریى سهبارهت به گفتوگۆكانى
نێو ژوورى فڕۆكەوانانى فڕۆكهكه بڵاوكردەوە.
بەگوێرەى ئاژانسى فەرميى هەواڵى
ئێران، بەڕێوەبەرى دامەزراوەى فڕۆكەوانى ئێران، تورەج دەهقانى زەنگەنە، لەڕێگەى
گۆنگرەيەكى رۆژنامەوانييەوە زانيارى دەربارەى كەوتنەخوارەوەى فڕۆكە ئۆكراینييەكە،
بۆ راى گشتى ئاشكراكرد و رایگەیاند، ئامێرى تۆماركردنی داتاكانی گهشتهكه (FDR-Flight Data Recorder)
و ئامێرەكانى تۆماركردنى دەنگى ناو ژوورى فڕۆكەوانەكان (CVR-Cockpit Voice Recorder)،
لە فەڕەنسا بەبێ هيچ كێشەيەكى تەكنيكى خوێنراوەتەوە و ئاشكرایكرد، ئامێرى
تۆرماركردنى دەنگى ناو ژوورى فڕۆكەوانەكان لە دواى يەكەم تەقينەوە بۆ ماوەى ١٩
چركە دەنگى كارمەندەكانى تۆماركردووە و لە پاش ئەوە دەنگەكە پچڕاوه.
باسی لهوهشكرد، مووشەكى دووەم لە
دواى 25 چركە لە فڕۆكەكە نزيكبووەتەوە، بەهۆى ئەوەى هەردوو ئامێرى تۆماركردنی
داتاكانی گهشتهكه و تۆماركردنى دەنگى ناو ژوورى
فڕۆكەوانەكان لە تەقينەوەى يەكەمدا زيانيان بەركەوتووە، لهدوای بهركهوتنی مووشەكى
دووەم هيچ زانيارييەكيان لەناو سندوقە رەشەكە نەدۆزيوەتەوە.
دەربارەى ناوەڕۆكى ئەو 19 چركە
تۆماركراوەى ژوورى فڕۆكەوانان بەڕێوەبەرى دامەزراوەى فڕۆكەوانى ئێران رایگهیاند،
لەو كاتەدا، لە ناو ژوورى فڕۆكەوانان، سێ كەس لە تيمى فڕۆكەوانان وفڕۆكەوانێكى
راهێنەر هەبوون كە ئاگادارى دۆخى نائاسايى فڕۆكەكە بوون و هەوڵى ئەوەيان دەدا تا
دوا چركە فڕۆكەكە كۆنترۆڵ و ئاراستە بكەن. فڕۆكەوانە راهێنەرەكە، لەگەڵ
ئاگاداركردنەوەى فڕۆكەوانى فڕۆكەكە لەسەر كاركردنى هەردوو بزوێنەرى فرۆكەكە
زانيارى ديكەى پێدەدا.
تورەج دەهقانى زەنگەنە، ئاماژەى
بەوەشكرد، ئەو لێكۆڵينەوانەى ئەنجامدراون بە پێى ستانداردەكانى فڕۆكەوانى
نێودەوڵەتى ئەنجامدراوە و ئاشكرایكرد، راپۆرتى كۆتايى رووداوەكە لە ماوەى ساڵێكدا
رادەگەیهنن.
1930 جار خوێندراوەتەوە