لە یارى کۆتایى
چامپیۆنس لیگ (2020)دا، هەردو یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى و پاریس سانجێرمانى
فەرەنسى روبەڕوى یەکترى دەبنەوە.
کاتژمێرى (10:00)ى
ئەمشەو، یاریگاى دالوز لە لیشبۆنەى وڵاتى پرتوگال دەبێتە مەیدانى روبەڕوبونەوەى
پاریس و بایرن و کۆتا رکابەرى پاڵەوانى پاڵەوانەکانى تێدا ئەنجام دەدرێت.
پاریس و بایرن، ئەمساڵ
لەسەر ئاستى ناوخۆى وڵاتەکانیان هەمو شتێکیان بەدەستهیناوە و هاتون چامپیۆنس لیگیش
ببەنەوە.
یانەى پاریس
سانجێرمان، بۆ یەکەمجاریەتى لەمێژویدا بگاتە یارى کۆتایى، بەڵام گەیشتنى کوڕانى
خەلێفى بە توانا و هەوڵێکى زۆر و پلانى یانەکەیە کە پێنج ساڵى رابردو چەندین ملیۆن
دۆلار و یاریزانى ناوازەى بۆ ئامادەکردوە، بۆ ئەم کۆتاییەش بونى نیمار و ئیمپاپێ و
دیماریا و چەندین ئەستێرەى دیکە هەنگاوە بە ئاراستەى بردنەوەى نازناوەکە.
هەرچى یانەى بایرن
میونیخە بۆ ئەم کۆتاییە، بەئەزمون و بەئەنجام ئامادەیە، بەشێوەیەک پێشتر پێنج جار
نازناوەکەى بردۆتەوە بۆ باڤاریا و بۆ ئەمساڵیش بەسەر تەرمى بەرشەلۆنەدا گەیشتۆتە
یارى کۆتایى، بۆیە مۆلەر و نۆیەر و لیڤا، هەم بە ئاست هە بە ئەزمون ئامادەیى ئەم
یارییەن.
پێشتر هەردو یانە نۆ جار روبەڕوى یەکترى بونەتەوە، پاریس لە پێنج یارى
براوەبوە و بایرنیش لە چوار یارى براوەبوە، یارى دەیەمیان یارییەکە بەهایى هەمو
ئەنجامەکانى پێشوترى هەیە و کامیان بیباتەوە مێژوى روبەڕوبونەوەکانیان و
چامپیۆنسلیگ دەباتەوە.
703 جار خوێندراوەتەوە