هەردو یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى و لایپزیگى ئەڵمانى لە قۆناغى
چوارگۆشەى زێڕینى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا روبەروى یەکترى دەبنەوە.
یارییەکە کاتژمێرى (10:00)ى ئەمشەو لە شارى لیشبۆنەى وڵاتى پرتوگال ئەنجام
دەدرێت و براوە بلیتى کۆتایى پاڵەوانەکانى ئەوروپا مسۆگەر دەکات.
مارکۆس کۆرچەى راهێنەرى لایپزیگ پێى وایە هەلى سەرکەوتن بۆ هەردولا (50 بە
50)یە، بەڵام تامەزرۆیى نیمار و ئیمپاپێ و ناسر خەلێفى سەرۆک، یانە پاریسییەکەى شێت
و هارکردوە و هاتون بۆ بردنەوەى نازناوەکە.
لەقۆناغى پێشتر لایپزیگ ئەتڵەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى خستە دەرەوە و پاریسیش ئەتەلانتاى
ئیتاڵى بێبەشکرد.
براوەى یارییەکەى ئەمشەو شەوى (23)ى ئەم مانگە دەگاتە یارى دالوزى وڵاتى
پرتوگال و یارى کۆتایى چامپیۆنسلیگى (2020) ئەنجام دەدات.
514 جار خوێندراوەتەوە