لەئێستادا کە وەرزی رنینەوەی بەروبوومی تەماتە و بیبەرە، جووتیاران کێشەی
ساغکردنەوەی بەروبوومەکانیان هەیە، ئەوەش بەهۆی کەمی نرخەکان.
جونەید یوسف کە جووتیارێکی گوندی تەپەڕەشی شارەزورە ئاماژە بەوە دەکات، رۆژانە
باینجان و بیبەری تون و تەماتە دەڕننەوە لە کێڵگەکەیان و بە ئۆتۆمبێل دەیبەنە شار
لە عەلوە دەیفرۆشن.
جونەید بەنیگەرانییەوە باس لەوە دەکات، رۆژێک بەتەواوی تەنها (50) کیلۆی بەرهەمەکەیەتى
کە دەکاتە (12)هەزار و (500) دینار، بەڵام بۆ لێکردنەوەی تا نیوەڕۆ کرێکارێک بە (15)
هەزار کار دەکات ئەمەش زەرەرە و مایەکەشی دەرناهێنێتەوە.
لەهەمان کێڵگەدا، براکەى جونەید کاردەکات و سەرقاڵی لێکردنەوەی باینجانە، ئەویش
هەمان کێشەی هەبو کە بەروبومەکانیان لە بازاڕ پارە ناکات و بژێوى ژیانیان دابین
ناکات
622 جار خوێندراوەتەوە