کازمى لەگەڵ کۆمسیۆن و هێزە ئەمنییەکان هەڵبژاردنى پێشوەختەى تاوتوێکرد

KNN : Kurdish News Network
04:15 - 13/08/2020
عێراق
+
-

سەرۆک وەزیرانى عێراق و کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان و فەرماندە ئەمنییەکان، ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردنى پێشوەختەیان تاوتوێکرد.

 

ماڵپەرى فەرمى مستەفا کازمى بڵاویکردەوە کۆبونەوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەچووەو تێیدا کازمى سووربوونى حکومەتەکەى نیشانداوە بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەو وادەیەى کە دیاریکراوە.

 

کازمى داواى لە کۆمسیۆن کردوە سەرجەم هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ تەواوکردنى ئامادەکارییەکان و وتویەتى حکومەت بە هەموو توانایەوە هەوڵدەدات هەڵبژاردنەکە لە کاتى خۆیدا بکرێت.

 

لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانى عێراق داواى لە وەزارەتەکان کردووە ئاسانکارى بۆ کارەکانى کۆمسیۆن بکەن.

 

کۆتایى مانگى رابردوو مستەفا کازمی، شەشی حوزەیرانی ساڵى ٢٠٢١ی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دیاریکرد.

422 جار خوێندراوەتەوە