وەزارەتی تەندروستی
عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیان لەدەستدان و چاکبونەوەی لە
کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە رێژەی مردن بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی
وەزارەتی تەندروستی 57 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە کە ئەوەش بەراورد بە
رۆژانی ڕابردوو کەمبوەتەوە.
هاوکات سێ هەزار و 441 توشبووی
نوێش تۆمارکراوە،بەوەش ژمارەی توشبوون 160 هەزاری تێپەڕاند.
هەروەها دووهەزار و 439
چاکبونەوەش تۆمارکراوە و کۆی چاکبونەوەش لە 115 هەزار نزیکبوەوە.
بەپێی ئامارەکانی
وەزارەتی لە ئێستادا 40 هەزار و 307 کەس لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن و لەو
ژمارەیەش 592 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ورددان.
696 جار خوێندراوەتەوە