دادگا بڕیاردانی کۆتایی لەسەر دۆسیەی سێوان قادر دواخست

KNN : Kurdish News Network
10:50 - 09/08/2020
کوردستان
+
-

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای سلێمانی دواین بڕیاری خۆی لەسەر دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەکانی ئاشکرابکات،بەڵام بڕیارەکە دواخرا.

 

 بەپێی زانیارییەکانی بڕیار نامیق پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای KNN ، بە دادگا ڕاگەیەندراوە  تۆمەتبارەی دۆسیەکە کە مێردەکەیەتی نەخۆشە بۆیە دادگا بڕیاریداوە ئەمڕۆ دانیشتنەکە دوابخات و رۆژی سێ شەممە بڕیاری کۆتایی بدات.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا دەیان دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی سێوان قادر و منداڵەکانی ئەنجامدراو  کەسوکاری سێوان و مێردەکەشی بەڵگە و شایتەکانی خۆیان پێشکەش بە دادگا کردوە.

 

تاکە تۆمەتباری دۆسیەکە مێردەکەی سێوان قادرە کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و تۆمەتبارە بە سوتاندنی هاوسەر و منداڵەکانی،بەڵام پارێزەر و کەسوکارەکەی ئەو تۆمەتە ڕەتدەکەنەوە

 

لە کۆتا رۆژەکانی مانگی دوانزەی ساڵی ٢٠١٨ لە گەڕەکی ئاسودەی قەزای چەمچەماڵ لە کاتژمێر نۆی شەو ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا رویدا و بووە هۆی سوتانی سێ منداڵ و دایکیان بەناوی سێوان قادر.

 

روداوەکە کاردانەوەی زۆری ناوخۆی لێکەوتەوە و دەیان گردبونەوە و رێپێوان بۆ بە سزاگەیاندنی تاوانباری دۆسیەکە ئەنجامدرا.

2938 جار خوێندراوەتەوە