لەدوای تەقینەوەکانی بەیروت
چوار پەرلەمانتاری لوبنان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و سەرۆک وەزیرانیش داوای
هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.
سامی جومەیل
پەرلەمانتاری پارتی کەتاتئیب کە خاوەنی سێ کورسین ڕایگەیاند خۆی و دوو هاوڕێکەی
دەستیان لەکاری پەرلەمانتاری کێشاوەتەوە.
لەلایەکی دیکەش
پەرلەمانتاری سەربەخۆ، پاولا یەعقوبیان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
تویتەر دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاندبوو و داواشی کرد کە گشت پەرلەمانتاران
دەستلەکاربکشێنەوە.
هاوکات حەسان دیاب سەرۆک
وەزیرانی لوبنان داوایکرد هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت و دۆخی سیاسی وڵات
یەکلایبکرێتەوە.
لە وتارێکدا سەرۆک
وەزیرانی لوبنان بەڵێنیشیدا لێکۆڵینەوەکان ڕاستی تەقینەوەکانی و ئەو کەسانەی
بەرپرسن تێدا ئاشکرابکات و سزایان بدەن.
ئەوە لەکاتێکدایە خۆپیشاندەرانی
هاوڵاتیانی بەیروت دژی بەرپرسانی وڵات بەردوامە و بەوهۆی توندوتیژی
خۆپیشاندەرانیشەوە بەسەدان کەس برینداربوون.
525 جار خوێندراوەتەوە