خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی
لوبنان دژی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە بەردەوامە و کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە خۆپیشاندەران
چونە نێو باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە.
کەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاویکردوە
لە خۆپیشاندانەکەدا توندوتیژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکاندا ڕویداوە و
چەند کەسێک برینداربوون.
خۆپیشاندەران دروشمی روخانی
دەسەڵات و بەیروت شاری چەک نیەیان بەرزکردۆتەوە.
هاوکات وێنەی میشێل عەون
سەرۆک کۆماری لوبنان و حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵایان بەرزکردۆتەوە و
پەتی سێدارەین کردۆتە ملیان.
ئەوە لەکاتێکدایە لە
چەند رۆژی ڕابردوودا دوو تەقینەوەی گەورە لە بەندەری لوبنان ڕویداو بەو هۆیەوە زیاتر
لە 150 کەس کوژران و چوار هەزار کەسیش برینداربوون،هەروەها زیانێکی زۆر بە
دانیشتوانی شارەکە کەوت.
866 جار خوێندراوەتەوە