عێراق؛ ئۆپەراسیۆنێک بۆ راوەدونانی چەکدارانی داعش دەستیپێکرد

10:47 - 08/08/2020
عێراق
ئەرشیف

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی بە ئامانجی راوەدونانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لە باكووری عێراق راگەیاند.

 

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دوای پشتڕاستكردنەوەی ئەو زانیاری هەواڵگرییانەی كە لە لایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە سەبارەت بە بوونی ئەشكەوت و حەشارگەی داعش لە ناوچەكانی دۆڵەی سەرسار باكووری رۆژئاوای سەڵاحەددین پێشكەشكرابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكە دەستپێكردووە.

 

هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، هێزەكانی سوات، پۆلیسی سەڵاحەددین و حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەكەن.

 

لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، پشتیوانی لەلایەن فڕۆكەكانی جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دابینكراوە.

 

لە كۆتایی راگەیەندراوەكە باس لەوەكراوە كە بەر لەدەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە، ژمارەیەك پیگەی داعش لە ناوچەكە لە لایەن فڕۆكەكانی جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بۆردومانكراوە.

387 جار خوێندراوەتەوە