لە ناو دیواری چەند ماڵێکدا 25 ملیار دینار و چوار کیلۆگرام زێڕی عەدنان جومەیلی دۆزرانەوە

KNN : Kurdish News Network
10:19 - 16/07/2026
عێراق
+
-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر پارە و ئاڵتوونی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن ڕاگەیاند، کە کۆی گشتیی پارەکان دەگاتە 25 ملیار دینار.

 

دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای تاوانەکانی ناوەندیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕوونیکردەوە، بەشێک لەو پارانەی دەستیان بەسەردا گیراوە لای چەند کەسێک دانرابوون، بەشەکەی تریشیان لە ناو دیوارەکانی چەند ماڵێکدا شاردراونەتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی ئەو پارانەی ئەمڕۆ دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە 25 ملیار دینار و 200 هەزار دۆلاری ئەمریکی، لەگەڵ چوار کیلۆگرام زێڕ.

 

دادوەرەکەی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی جەختی لەوەش کردەوە، لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی ئەو تۆمەتبارە دەستبەسەرکراوەدا بەردەوامن، ئەوەش لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەدواداچوون بۆ دەستکەوتەکانی تاوانەکە و ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی تێیدا تێوەگلاون.

53 جار خوێندراوەتەوە