مایک پەمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێران بە وێرانکردنى رۆژهەڵاتى
ناوەڕاست تۆمەتبار دەکات و چینیش بە مەترسى دەزانێت.
مایک پەمپەیۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەردەم کۆمیتەی پەیوەندییە
دەرەوەییەکانی کۆنگرێسدا ئامادەبوو، ئاماژەى بەوەکرد، ئێران بەرپرسیارە لە
وێرانکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها پەیمانیشیدا بۆ کارکردن لەسەر
درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران.
سەبارەت
بە تێکچوونی پەیوەندییەکانى ئەمریکا لەگەڵ چین، پەمپەیۆ دەڵێت "چین مایەی
هەڕەشە و مەترسییە و واشنتۆن بەردەوامە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خۆی لەگەڵ
ژمارەیەک وڵاتدا بۆ کۆنترۆڵکردنی مەترسییەکانی چین."
پەمپەیۆ،
بۆ یەکەم جارە لە ماوەی 15 مانگی ڕابردوودا لەبەردەم ئەم کۆمیتەیەی کۆنگرێسدا
ئامادە ببێت، ئامادەبوونەکەشی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی کۆمیتەکەدایە بۆ
پەسەندکردنی بودجەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.
ئەندامانی دیموکرات لە کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی
کۆنگرێسدا، لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردۆتەوە و تیایدا بە توندی ڕەخنەیان لە
شێوازی کارکردنی مایک پەمپەیۆ گرتووە و لە ڕاپۆرتەکەیاندا دەڵێن " پەمپەیۆ،
زیانی لە تواناییەکانی وەزارەتی دەرەوە داوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە دیپلۆماسییەکان."
464 جار خوێندراوەتەوە