وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و چاکبونەوە
و مردنی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە 2968 کەسی نوێ توشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوەکە دووهەزار و 399 توشبوو لە نەخۆشیەکە
چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردوە رێژەی مردن بەشێوەیەکی بەرچاو
کەمیکردوە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 68 کەس بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکان لە ئێستا 30 هەزار و 236 کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش
433 کەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.
522 جار خوێندراوەتەوە