ئەندازیارێکی خۆراک باس لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی کاغەزی
ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی خۆراک دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو کاغەزە گەورەترین هەڕەشە
لەسەر ژیانی مرۆڤ دروستدەکات.
لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە،" لە زۆر شوێن كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكادێت بۆ برژاندنی
خۆراك لەناو فڕن دا بە تایبەتی ماسی، گۆشت، مریشك، تەماتە و پەتاتە كە ئەمەش زیان
بە تەندروستی دەگەیەنێت، ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالیتی نی یە و لەبەر گرانی
ئەلەمنیۆم بەشی زۆری لە موادی نایلۆن تێكەڵ دەكرێت و بەناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت".
دەشڵێت، "كاغه‌زی ئه‌له‌منیۆم كاتێك خواردنه‌كانی پێ ده‌پێچرێ
و ده‌خرێته ناو فڕنه‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به پله‌ی گه‌رمی به‌رز ئه‌له‌منیۆم
ده‌ست به توانه‌وه ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆراكه‌كه تێكه‌ڵ ده‌بێ و گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه
له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات".
سەبارەت بە زیانەکانی کاغەزی ئەلەمنیۆم باس لەوەدەکات،"زۆربوونی
ئه‌له‌منیۆم له جه‌سته ده‌بێته هۆی تووشبون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و داخورانی
ئێسك و به خێرایی جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ناو ده‌بات، گرفتی گه‌وره بۆ گورچیله و مێشك
و ڕژێنی ده‌ره‌قی و جگه‌ر دروست ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌مار تێك ده‌دا".
1281 جار خوێندراوەتەوە