بەكارهێنانی جگەرەی ئەلەكترۆنی خوێنبەرەکان بەرتەسک دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:47 - 08/09/2025
تەندروستی
+
-

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ئەو منداڵانەی كە جگەرەی ئەلەكترۆنی (ڤێیب) بەكار دەهێنن ئەگەری سێ هێندەی هەیە كە ببێتە جگەرە كێش بەبەراورد بەوانەی تر.

 

هەواڵ:KNNC

بەپێی ئامارێكی رۆژنامەی دەیلی مەیل ، زیاتر لە یەک لەسەر سێی هەرزەکاران کە تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ١٨ ساڵدایە ئێستا بە بەردەوامی  جگەرەی ئەلەكترۆنی بەکاردەهێنن، لەکاتێکدا دە ساڵ لەمەوبەر کەمتر لە ١٠% بوون.

 

پرۆفیسۆر ئان ماكنیل لەزانكۆی كینگز كۆلیژ لەندەن دەڵێت؛ وەسفکردنی ڤێیب وەک "دەروازەیەک بۆ جگەرەکێشان" زیادەڕەوییەکە، چونكە ڕێژەی جگەرەکێشان بەگشتی دابەزیوە ئەویش بەهۆی زیاد بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی.
لایخۆیەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی  دەڵێت  ناتوانرێت وەک یارمەتیدەرێک بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان تەماشای جگەرەی ئەلەكترۆنی بكرێت  ئەویش بەهۆی نەبوونی زانیاری تەواو لەسەر زیان و سوودەکانی.

 

جگەرەی ئەلیکترۆنی تووتنی تێدا نییە و قەتران و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەم ناهێنێت بەڵگو لەبری ئەوە شلەیەک گەرم دەکات کە پێکهاتووە لە پرۆپیلین گلایکۆڵ و گلیسیرین و تام و ماددە کیمیاییەکانی تر بۆ بەرهەمهێنانی هەڵمێک کە بارگاوی کراوە بە نیکۆتین.

 

هەرچی نیکۆتینیشە لێدانی دڵ و پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە و بەهۆی دەردانی ئەدرنالینيش خوێنبەرەکان بەرتەسک دەکاتەوە .

253 جار خوێندراوەتەوە