پزیشکانی زانکۆی گوانگژۆ لە چین پێشکەوتنێکی بێ وێنەیان بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی بە سەرکەوتویی توانیویانە لە
نەشتەرگەرییەکی دەگمەندا، سی بەرزارێک بۆ مرۆڤێک دابنێن و ئەمە یەکەم حاڵەتی پشتڕاستکراوی
لەو جۆرەیە لە جیهاندا ئەنجامبدرێت.
تەندروستی:KNNC
دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە و سەرکەوتنی، توێژەران
ڕونیان کردەوە کە سیی چێنراو لە جەستەی نەخۆشێکی مێشکی مردو دانراوە، تاقیکردنەوەکان
دەریانخستوە کە ئەو ئەندامە نوێیە توانیویەتی بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بە تەواوەتی کاربکات، بەبێ ئەوەی لەلایەن سیستەمی بەرگری لەشەوە ڕەتبکرێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیلی بەریتانی)، هەوڵەکانی
پێشتر بۆ چاندنی دڵ و گورچیلەی بەراز بۆ ناو مرۆڤ شکستیان هێناوە، بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی بە هەوای دەرەکی
و ژەهراویبونیان نەشتەرگەرییەکە سەخت و ئاڵۆز ترە، بەراورد بەم نەشتەرگەریەی بۆ سی بەراز کراوە.
توێژەرانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردوە کە دەبێت دەستکاری
بۆماوەیی بەرازەکە بکەن پێش ئەوەی سیی چەپی بەدەست بهێنن، کە دواتر چێندرا بۆ ناو جەستەی مێشکی مردوەکە، هاوکات پاڵپشتی ژیان بەردەوام بوو بۆ پاراستنی بەشێکی
کارکردنی دڵ و سییەکان.
سییە چێنراوەکان بۆ ماوەی 216 کاتژمێر بە کارایی
مانەوە، کە یەکسانە بە نۆ ڕۆژ، کە پسپۆڕان بە "هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانە" لە
بواری چاندنی ئەندامەکاندا وەسفیان کردوە.
توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری (Nature Medicine) بڵاوکراوەتەوە، پشتڕاستی
دەکاتەوە کە سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوە دەرگا بەڕوی ئەگەری پشتبەستن بە ئەندامە
ئاژەڵییە دەستکاریکراوەکانی بۆماوەیی بۆ چارەسەرکردنی کەمیی ئەندامەکانی مرۆڤ
لە جیهاندا دەکاتەوە.
208 جار خوێندراوەتەوە