زۆرن ئەو كەسانەی ئەو خواردنەی ڕۆژانە ئامادەی دەكەن لێیان دەمێنێتەوەو هەڵیدەگرن
تا لە ژەمێكی دیكەدا گەرمی بكەنەوە و بیخۆن، بەڵام گەرمكردنەوە و هەڵگرتنی خواردن
مەرجی خۆی هەیە، ئەمە جگە لەوەی بەشێكی خواردنەكان نابێت گەرم بكرێنەوە و هەڵبگیرێن،
چونكە ئەگەر هەیە ماددەی ژەهراوی لە پێكهاتەكەیاندا دروست بێت و زیان بە تەندروستی
بگەیەنن.
1- پەتاتە: دوای لێنانی ئەگەر لە پلەی گەرمای ژووردا هەڵبگیرێت چەند
بەكتریایەك لە پێكهاتەكەیدا دروست دەبێت و بەشێكی زۆری سودەكانی لەدەست دەدات، بۆیە
ئەگەر دەتەوێت لە ژەمێكی دیكەدا پەتاتە گەرم بكەیتەوە و بیخۆیت، دەبێت لە ئامێری
ساردكەرەوەدا هەڵبگیرێت.
2- قارچك: دوای لێنانی
نابێت لە ڕۆژێك زیاتر هەڵبگیرێت، چونكە گۆڕانكاری لە پڕۆتینی پێكهاتەكەیدا دروست دەبێت
و ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر هەڵبگیرێت ڕەنگە لەكاتی گەرمكردنەوەدا زیان بە تەندروستی
بگەیەنێت.
3- هێلكە: بە هەر شێوازێك
ئامادەكرابێت نابێت هەڵبگیرێت و لە ژەمێكی دیكەدا گەرم بكرێتەوە و بخورێت، چونكە دەبێتە
هۆی ژەهراویبوون.
4- برنج: هاوشێوەی پەتاتە
ئەگەر لە پلەی گەرمی ژووردا هەڵگیرا بۆ گەرمكردنەوە ناشێت، بەڵام ئاساییە بەشێوەیەكی
تەندروست لە ئامێری ساردكەرەوەدا هەڵبگیرێت و لە ژەمێكی دیكەدا گەرمبكرێتەوە و
بخورێت.
5- مریشك: لای هەمووان
ئاشكرایە مریشك دەوڵەمەندە بە پڕۆتین بۆیە ئەگەر زیاتر لە جارێك گەرم بكرێتەوە
ماددەكانی پێكهاتەكەی ڕەنگە بگۆڕێن بۆ ژەهر و زیان بە تەندروستی بگەیەنن، بەڵام دەتوانرێت
مریشكەكە بە ساردی بخورێت و چەند جۆرێكی زەڵاتەی پێ ئامادە بكرێت.
6- گەڵا سەوزەكان، گەڵاكانی
وەك سپیناغ و كەرەوز بڕێكی زۆر نیترات لە پێكهاتەكەیاندا هەیە، بۆیە ئەگەر زیاتر لە
جارێك گەرم بكرێنەوە لەگەڵ خوێن كارلێك دەكەن و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن.
7- زەیتەكان: زەیتەكانی
وەك ناوكی ترێ، گوێز، ئاڤۆكادۆ هەروەها زەیتی بوندق و ناوكی كەتان سەرجەمیان بە
دووبارە گەرمكردنەوەیان زیان بە پێكهاتەكەیان دەگات و ئەگەر هەیە ژەهراوی ببن.
3783 جار خوێندراوەتەوە