تەندروستى هەرێم (298) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆناى راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
08:10 - 09/07/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئامارى (24) کاتژمێرى رابردوى لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە ئەنجامى (2470) پشکنین (298) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

بەپێى راگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، (64) توشبو لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە و (12) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

 ژمارە (١٣٥)

1. کەرەنتین: (٤١٠ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٤٦٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٦ شوێنی جیاواز (١٤٣ هەولێر)، (١٩٥ سلێمانی)، (١١٢٤ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٤٧٠ پشکنینی نوێ)
(٧٤٩ هەولێر)
(٧١٢ سلێمانی)
(٦٧٦ دهۆك)
(١٨٦ گەرمیان)
(٣٠ هەڵەبجە)
(١١٧ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (٢٩٨ تووشبووی نوێ)
(١٠٦ هەولێر)
(١٠٧ سلێمانی، ٥٦ گەرمیان، ٢٠ ڕاپەڕین)
(٣ دهۆك)
(٦ هەڵەبجە)

4. چاکبوون: (٦٤ چاکبوون)
(٥٤ هەولێر)
(١ گەرمیان)
(٦ ڕاپەڕین)
(٣ هەڵەبجە)

5. مردن: (١٢ مردن)
(٤ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(١ گەرمیان)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٧٩٧٧ هاوڵاتی (١٦٥١٥ دەرچوو)
پشکنین ١٥٤٤٦٥ (٦٧٨٥٧ هەولێر، ٥٠٥٤٠ سلێمانی، ٣٤٧٤٠ دهۆك، ١٣٢٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٨٧٢٦ (٢١١٤ هەولێر، ٦١١٢ سلێمانی، ٢٦٠ دهۆك، ٢٤٠ هەلەبجە)
چاکبوون ٣٠٧٢ (١٣٦٩ هەولێر، ١٤٠٨ سلێمانی، ١٧٣ دهۆك، ١٢٢ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٣٦٠ (٦٩٩ هەولێر، ٤٤٦٠ سلێمانی، ٨٧ دهۆك، ١١٤ هەلەبجە)
مردن ٢٩٤ (٤٦ هەولێر، ٢٤٤ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ تەمووز ٢٠٢٠

3194 جار خوێندراوەتەوە