ئەندامێکی ژوری پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت، پێش
ئەنجامدانی ریفراندۆم، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا
و ئێران لە دوو دیدارى جیاوازدا دژایەتی بۆ هەر هەڵوێستێک دەربڕیوە کە دژی قەوارەی
هەرێم و دو ئیدارەیی بێت.
شوناس شێرکۆ ئەندامی ژوری پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکراى
دەکات، پێش روداوەکانی ریفراندۆم قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس چاوی کەوت بە
عومەرسەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و لەو دیدارەدا رێکخەری گشتی بە توندی
دژایەتی خۆی بۆ هەر هەڵوێستێک دەربڕی دژی هەڵوەشاندنەوەی ئەم هەرێمە و دو ئیدارەیی
بێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، دوای هەفتەیەک لەو دیدارە، برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی
ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعش سەردانی بزوتنەوەى گۆڕانی کرد و گۆڕان هەمان پەیامی هەبو.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ره‌ڕای تێبینی و ره‌خنه تونده‌كانی له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی
هه‌رێمی كوردستان و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دو
ئیداره‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌بوه، ته‌نانه‌ت نه‌یویستوه
به لاوازیش نیشان بدرێت.
6653 جار خوێندراوەتەوە