نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا

KNN : Kurdish News Network
08:40 - 05/07/2020
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ یەک شەممە (5ی تەموزی2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 40 دۆلار و 32 سەنت فرۆشراوە.


بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.


هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

1813 جار خوێندراوەتەوە