وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە دابەشکردنی موچە لەوە زیاتر دوابکەوێت و دەڵێت هەتا ناوەڕاستی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
لە ڕونکردنەوەیەکدا جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندوە،ده‌نگۆی زیاتر دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینەوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکراشیکردوە وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌پێی خشته راگه‌یاندراوه‌كانی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی موچەخۆران به‌رده‌وام ده‌بێت، و تا 15 -7-2020 مووچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌تەکان، فەرمانگە وده‌سته‌کانی نەبەستراو بە وەزارەت دابه‌ش دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی موچەی چەند وەزارەتێکی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند.
25838 جار خوێندراوەتەوە