مستەفا کازمى رایدەگەیەنێت، عێراق بەڕێژەى (93%)ى داهاتەکانى لە بودجەى
گشتى؛ پشت بە داهاتى نەوت دەبەستێت، ئاماژە بەوەش دەکات حکومەتەکەی هەوڵ دەدات
ئابوری وڵات بەهێز بکات و لەو قەیرانە دەربازى ببێت کە بەهۆى دابەزینى نرخى
نەوتەوە روبەڕوى بوەتەوە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت: حکومەت هەوڵ دەدات عێراق ببێتە ژینگەیەکی
لەبار بۆ وەبەرهێنان و جگە لە نەوت وەبەرهێنان لە بوارەکانی دیکەدا بکات.
کازمى ئەوەش دەخاتەڕوو، عێراق بەڕێژەى (93%)ى داهاتەکانى لە بودجەى گشتى؛ پشت
بە داهاتى نەوت دەبەستێت، دەشڵێت، هەمو هەوڵێک بۆ روبەروبونەوەى قەیرانەکان دەدەین
و لەهەر شوێنێکیش گەندەڵی هەبێت روبەڕوی دەبینەوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە میانی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزینی بەخۆیەوە
بینی، عێراق (11) ملیار دۆلار زیانی لە داهاتی نەوتدا پێگەیشتوە.
964 جار خوێندراوەتەوە