نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 02/07/2020
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ پێنج شەممە (2ی تەموزی2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 39 دۆلار و 86 سەنت فرۆشراوە.


بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.


هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

3173 جار خوێندراوەتەوە