چەند یەکەیەى سەربازى سوپاى عێراق لە سنورەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و
تورکیا لە پارێزگاى دهۆک جێگیرکران و ئاڵاى عێراق لەوناوچانە هەڵکرا.
پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى KNN رایگەیاند، ئەمڕۆ (1/7/2020) چەند یەکەیەکى پاسەوانى سنور سەر بە سوپاى عێراق لەهەریەکە
لە بەرزاییەکانی کەلا شابانیێ و سیار بەنا لە سنووری باتیفا و کەلا دێرێ لە سنووری
شارۆچکەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ جێگیرکران.
لەو بارەیەشەوە عەمید
دلێر زێبارى فەرماندەى هێزى (1)ى زێرەڤانى رایگەیاند، ئەو هێزانەى سوپاى عێراق
دواى ئەوە هاتوون کە شاندێکى عێراقى بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانى
تورکیا و بەزاندنى خاکى هەرێم سەردانى ناوچەکەیان کردووە و دواتر بۆ پاراستنى خاکى
عێراق و سنورەکانى هەرێم و خەڵکى ناوچەکە ئەو هێزانە ڕەوانەى سنورەکانى زاخۆ
کراون.
8572 جار خوێندراوەتەوە