هەپەگە: لە دوێنیوە دەیان سەربازى تورکیامان کوشتووە

KNN : Kurdish News Network
09:32 - 30/06/2020
کوردستان
+
-

وتەبێژى هەپەگە رایگەیاند، لە روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى سوپای توركیا به‌رده‌وامن و له‌ چه‌ند چالاكییه‌كدا دەیان سەربازی تورکیایان كوشتووە.

 

 ئەمڕۆ(30/6/2020) دیاردەنیز، وتەبێژى باڵى سەربازى پەکەکە رایگەیاند، بەردەوامن لە چالاکییە سەربازیەکانیان لە دژى سوپاى تورکیا و دوێنێ (29/6/2020) لە چالاکییەکدا گەریلاکانیان دەیان سەربازى تورکیایان لە ناوچەکانى هەفتانین و خواکورک و شەمزینان کوشتووە، وتیشى ماوەى چەند رۆژێکە بەردەوام بە چالاکییە سەربازیەکانیان زیانى گیانیان بە سوپاى تورکیا گەیاندووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى مانگێکە سوپاى تورکیا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى بۆسەر گەریلاکانى پەکەکە لە سنورەکانى هەرێم دەستپێکردووە و چەند جارێک ناوچەکانى پارێزگاى دهۆکى بۆردومانکردووە و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیانى سڤیل شەهید و برینداربوون.

3809 جار خوێندراوەتەوە