بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند 112 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە شارەکە چاکبونەوە و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.
د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە ئەو توشبوانە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
ڕاشیگەیاندوە کۆی ئەو کەسانەی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە گەیشتە 828 کەس.
ئەوە لەکاتێکدایە ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر لە ئەمڕۆەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندوە.
866 جار خوێندراوەتەوە