پۆلیسى نێودەوڵەتى (ئەنتەرپوڵ) لەبارەى
داواکەى ئێرانەوە بۆ دەستگیرکردنى دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پۆلیسى ئەنتەرپوڵ سەیرى
ئەو داوایەى ئێران ناکات.
وتەبێژى فەرمى پۆلیسى ئەنتەرپۆڵ کە بنکەى سەرەکى
لە شارى لیۆنى فەرەنسایە، لەبارەى داواکەى حکومەتى ئێران بۆ دەستگیرکردنى دۆناڵد ترەمپ
و چەند بەرپرسێکى دیکەى ئەمەریکا رایگەیاند، لەبەر ئەوەى ئەو داوایەى ئێران لەگەڵ
بنەما سەرەکییەکانى پۆلیسى نێودەوڵەتى یەک ناگرێتەوە، ئەو داوایە لەلایەن پۆلیسى
ئەنتەرپوڵەوە پشتگوێ دەخرێت و سەیرناکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە داواکارى
گشتى ئێران فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمەریکا و چەند
بەرپرسیکى دیکەى ئەو وڵاتە دەکرد، داواشى لە پۆلیسى ئەنتەرپوڵ کرد فەرمانەکە
جێبەجێ بکات.
5243 جار خوێندراوەتەوە