وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دووهەزار و 69 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و بەوەش کۆی گشتی حاڵەتاکان گەیشتە 43 هەزار و 262 کەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا ئاشکراشیکردوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 101 توشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە بەوەش کۆی گشتی مردوانی کۆرۆنا گەیشتە هەزار و 660 کەس.
هەروەها هەزار و 79 توشبووش چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و کۆی گشتی چاکبونەوەش تا ئێستا نۆزدە هەزار و 938 کەسن.
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە ئێستادا 21 هەزار و 664 کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 254 کەسیان لە ژێر چاودێری ورددان و باری تەندروستییان ناجێگیرە.
828 جار خوێندراوەتەوە