شەوی رابردوو مستەفا
کازمی گۆرانکاری لە چەند پۆستێکی باڵادا کردووە، کەسانی دیکەی بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکان
دەستنیشانکردووە، کە دیارترینیان راسپاردنی قاسم ئەعرەجی، بۆ پۆستی
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و فالح فەیاز، بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
دیاریکراون.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی
عێراق بڕیاریداوە بە راسپاردنی خالید عوبێدی، بۆ پۆستی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی
نیشتیمانی، قاسم ئەعرەجی، بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و فالح فەیازیش بۆ
پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
هاوکات،باسم عەلی ئەسیر بۆ
پۆستی بەڕێوەبەری بانکی رەشید، حەیدەر حەسەن شەمەری بۆ پۆستی سەرۆکی دیوانی وەقفی
شیعی و نایل عەبدولهادی بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی
دیارکراون.
باس لەوەشکردوە، محەمەد عەبدول سادە و عادل سەلمان
لە دەستەی راگەیاندن و ئەیاد مەحمود هادیش بۆ پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی خانەشینی
راسپێردراون
3110 جار خوێندراوەتەوە