ئەو خواردنانە کامانەن کە زۆرترین زیان بە جەستە دەگەیەنن؟

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 26/06/2020
زانستی
+
-

پرۆفیسۆر ئەلێکس کۆڤالکۆف ى روسى، پسپۆرى خۆراک لە زانکۆى سانت بترسبورگ ى روسیا ئاشکرایکردووە، ئەو بەرهەمە شیرەمەنییانەى کەم چەورین زیانیان بۆ تەندروستى هەیە و لە برى ئەو بەرهەمانە ، ئەو شیرەەنیانە بخورێت کە ڕێژەى چەورى تەواویان تێدایە.

 

 بە پێچەوانەى زۆرێک لە بیرکردنەوەى بەکارهێنەرانى بەرهەمە شیرەمەنییەکان ، کە زۆربەیان بۆ پاراستنى تەندروستى خۆیان ئەو شیر و بەرهەمانە ناخۆن کە چەورى تەواویان تێدایە و لەبرى ئەوەش بەرهەمى کەم چەورى بەکار دەهێنن، دکتۆر ئەلێکس کۆڤالکۆف کە پسپۆرێکى بوارى خۆراکە لە زانکۆى سانت بترسبورگ دەڵێت، ئەو بەرهەمانەى کە لەسەریان نوسراوە کەم چەورى ئەوە بەهۆى زیادکردنى بڕێکى زۆر لە سۆیا و رۆنى رووەک و چەند زەیتێکى دیکەوە چەورییە راستەقینەکەى بەرهەمەکەیان کەمکردووەتەوە، ئەوەش بە وتەى ئەو پسپۆڕە روسییە زیانێکى زۆر بە تەندروستى مرۆڤ دەگەیەنێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، باشترە بەکارهێنەران ئەو شیرەمەنییانە بخۆن کە چەورى تەواوى راستەقینەى بەرهەمەکەى تێدایە و کەمنەکراوەتەوە.

 

ئەو پسپۆڕەى بوارى خۆراک ئاماژەى بە خوێ کردووە وەک یەکێک لە زیانبەخشترین ماددەى خۆراکى کە زۆربەى خەڵکى رۆژانە لە خۆراکەکانیاندا بەکاریدەهێنن، ئامۆژگارى بەکارهێنەرانى خوێ دەکات لە خواردنى خوێ دوور بکەونەوە یاخود لانى کەم بەکارهێنانى کەمبکەنەوە.

 

یەکێکى دیکە لەو خۆراکانەى لە ڕیزى خراپترین خۆراکن بۆ تەندروستى مرۆڤ، خومرە و سۆدە و ئەو مادانەیە کە بۆ هەڵهاتنى هەویر بەکاردەهێنرێن،  بە تێپەڕبوونى کات پاشماوەى زیانبەخشى ئەو خومرە و سۆدانە لە لەشدا کەڵەکە دەبن و دواتر بە دروستکردنى خانەى شێرپەنجەیى لە لەشدا دەردەکەون.

3277 جار خوێندراوەتەوە