نرخی نەوت دابەزی

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 25/06/2020
ئابوری
+
-

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 39دۆلار و 93سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە 37 دۆلار و 69 سەنت فرۆشراوە.


بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.


هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

2288 جار خوێندراوەتەوە