ئەحمەد ڕازی بە کۆرۆنا کۆچی دوایکرد

KNN : Kurdish News Network
08:35 - 21/06/2020
عێراق
+
-

یاریزانی ناوداری عێراقی ئەحمەد رازی بەهۆی توشبوون بە کۆرۆنا بەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایکرد.

 

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردوە،دوای توشبوونی بە کۆرۆنا و باشبوونی دۆخی تەندروستی لە چەند رۆژی ڕابردوودا،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوبارە باری تەندروستی تێکچووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

ئەحمەد رازی یاریزانی ناوداری عێراقی و کابتنی هەڵبژاردەی عێراق بووە و لە هەفتەی ڕابردوو توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەندرا.

 

ئەحمەد ڕازی لەساڵی 1964 لەدایکبووە و لە چەندین یانەی عێراقی یاریکردوە و لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقیش چەندین نازناوی ناوچەیی و عەرەبی بەدەستهێناوە و لەساڵی 2008 بوو بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

9723 جار خوێندراوەتەوە