نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

08:40 - 05/06/2020
ئابوری

ئەمڕۆ هەینی(5 ی حوزەیرانی 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهان بە 41 دۆلار و 18سەنتە.

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی، لەبازاڕەکانی جیهان بە 37 دۆلار و 41 سەنتە.

 

بەڕای شارەزایانی بوارەکە بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.

4417 جار خوێندراوەتەوە