بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک بکات،لەوانە ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا و یاسای چاکسازی.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوەنەوەکەدا تاوتوێ ڕاپۆرتی حکومەتی هەرێم دەکرێت بۆ گفتوگۆ و رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقدا لەسەر نەوت و شایستە داراییەکان.
هەروەها تەوەریکی دیکە باسکردنە لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی یاسایی چاکسازی و ئەو بڕیارانەی دروان لەسەرجەم بوارەکاندا.
جگە لەو دوو تەوەرە سەرەکیەش بڕیارە گفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسای و بابەتێکی دیکە بکرێت.
1406 جار خوێندراوەتەوە