قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند بۆ مانگی پێنج نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە (32) دینار و نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئه‌م مانگه بیست کاتژمێر كاره‌با دابین ده‌كرێت.
ڕاشیگەیاندوە، به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (120) بۆ (135) کاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و (500) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاوازە.
هاوکات سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شه‌ش بڕیاردراوە هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی پێنج دیاریكرا
نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی رابردو (32) دینار و نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئه‌م مانگه بیست و سه‌عات كاره‌با دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (2020.6.2) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (32.5) سی و دو دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (120) بۆ (135) سه‌عات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان چوار هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاوازە.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شه‌ش، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
25818 جار خوێندراوەتەوە