كاریگەری جگەرە لەسەر مرۆڤ بەپێی ڕەگەز دەگۆڕێت؟

01:46 - 31/05/2020
تەندروستی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ڕێگری لە بەكارهێنمانی توتنە، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمریكیش  كاریگەری جگەرەكێشان لەسەر مێشك بەپێی ڕەگەزی كەسی جگەرەكێش گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

 

توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی یل ئەنجامیانداوە و لەڕێی وێنەگرتنی تیشكییەوە بۆیان دەركەوتووە، كاریگەری جگەكێشان لەسەر مێشك بەپێی ڕەگەزی نێر و مێ دەگۆڕێت و مێشكی پیاوان بەجۆرێك كە زیاتر ئالودەی جگەرەكێشان دەبن.

 

بەپێ توێژینەوەكە جگەرەكێشان كاریگەری لەسەر بەشی ڕاستی مێشكی پیاوان دروست دەكات، بەڵام لای ژنان كاریگەرییەكە لە بەشی دواوەی مێشكیان دەبێت.

 

بەڕای پسپۆڕەكان پیاوان بۆیە پەنا دەبەنە بەر جگەرەكێشان چونكە دەیانەوێت ڕاستەوخۆ كاریگەری ماددەی نیكۆتینیان لەسەر دروست ببێت، بەڵام ژنان تەنها بۆ چاولێكەری و كات بەسەر بردن یاخود بۆ لەبیرچونەوە بابەتێك پەنا دەبنە بەر جگەرەكێشان.

 

لەڕێی ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیەوە دەتوانرێت كایگەری نیكۆتین لەسەر مێشكی پیاوان و ژنان كەمبكرێتەوە، بە تایبەت لەڕێی بەكارهێنانی جێگروەكانی نیكۆتینەوە.

1418 جار خوێندراوەتەوە