ترەمپ
هەڕەشەی داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، بە پاساوی ئەوەی دەنگی کۆمارییەکان
کپ دەکات.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
ئەمەریکا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە چاودێریی
توند دەخاتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا ئاستی داخستنیان، ئەوەش بەهۆی دو پۆستی
تویتەرەوە کە زانیارییەکانی ترەمپی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بە ناڕاست وەسفکردبو.
ترەمپ هەر لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: کۆمارییەکان هەست دەکەن کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دەنگەکانیان کپ دەکەن، بۆیە پاکیان دەکەینەوە تائاستی داخستنیان بەهێز، پێشئەوەی
ئەوە روبدات، پێشتر و لە ساڵی (2016) هەوڵێکی دیکەی هاوشێوەیان لە سەروبەندی
هەڵبژاردتی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا شکستی هێنا.
لەبەرامبەردا ترەمپ بە
ملیۆنان بینەرەکەی تویتەری وت : ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی
سەرۆکایەتی دەکات کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.
ئەو
هەڕەشەیەی ترەمپ دوای ئەوە هات کە دوێنێ سێشەممە، تویتەر بڵاوی کردەوە: ترەمپ
زانیاریی ناڕاستی بڵاوکردوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی هەبێت، لەسەر پڕۆسەی
دەنگدانی ئەلیکترۆنی و بە هەڵبژاردنی ساختە ناوی بردبوو.
2645 جار خوێندراوەتەوە