وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوی رۆژانەیدا تۆمارکردنی 216 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەوەش ژمارەی کۆی توشبوان گەیشتە 4848 حاڵەت.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەش توشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 169 کەس.
ئاماژەی بەوەشکردوە 41 کەسی تر ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە و چاکبونەتەوە و لە نەخۆشخانە چونەتە دەرەوە،بەوەش ژمارەی کۆی چاکبوەوەکان گەیشتە 2852 حاڵەت.
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا 1872نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
885 جار خوێندراوەتەوە