وەزارەتی
دەرەوەی سویسرا ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخەکە بەتەواوی لەبارە بۆ دەستپێکردنەوەی
دەستبەجێی گفتوگۆ تەکنیکییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن و، بڕیاریشە شاندێکی ئێران
بە مەبەستی بەشداریکردن لە گفتوگۆکاندا بچێتە ئەو وڵاتە.
ئاژانسی هەواڵی
"ئیسنا"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، گفتوگۆ تەکنیکییەکانی نێوان ئێران و
ئەمریکا تایبەت دەبن بە تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاداشتی
لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات و پێکهێنانی گرووپە تەکنیکییەکان.
ئاژانسەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران،
سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکەی دەکات بۆ بەشداریکردن لەو گفتوگۆ تەکنیکییانەی کە
بڕیارە لە سویسرا بەڕێوەبچن.
دوای 18
کاتژمێر دانوستان، وەفدی ئێران بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قاڵیباف سویسرای بەرەو
تاران جێهێشت و بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە دانوستانەکانی رۆژی یەکشەممەدا
چەند پرسێکی پەیوەست میکانیزمی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەو وڵاتە و
ئەمریکایان تاوتوێ کردووە.
460 جار خوێندراوەتەوە