هەریەکە لە سەرۆکی
پەرلەمانەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا داوا دەکەن بە زوترین کات سنورەکانی نێوان
وڵاتەکانی ئەوروپا بکرێنەوە و ژیان ئاسایی بکرێتەوە.
لەبەیانامەیەکی هاوبەشدا
سەرۆکی هەردوو پەرلەمانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەکردوە، هەردوو وڵات
کاردەکەن بۆ ئەوەی بە زوترین کات ئازادی جوڵەکردن لە نێوان سنورەکانی شنگن دەستپێ
بکاتەوە.
فەڕەنسا لە پلەی حەوتەم و ئەڵمانیاش لە پلەی هەشتەمی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین توشبووی کۆرۆنایان هەیە و لە فەرەنسا زیاتر لە ١٨٢ هەزار و لە ئەڵمانیاش زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەس توشبوون.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەواوی گەشت و هاتوچۆی نێوان وڵاتەکانی ئەوروپا و
بەشێکی زۆری جیهان وەستاوە،بەڵام هەندێک وڵات دەستیان کردۆتەوە بەرێکارەکانی
ئاسایکردنەوەی ژیان.
1345 جار خوێندراوەتەوە