به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبون بۆ
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته سه‌ر، تا
ناوەڕاستى مانگى داهاتو درێژكرایه‌وه.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی،
رایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه غه‌رامه‌یان
كه‌وتوه‌ته سه‌ر، تاوه‌كو (15/6/2020) درێژكراوه‌ته‌وه و هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له
رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌دا (مۆڵه‌تى شۆفێرى، ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێل، یاخود ماوه‌ی تۆماركردنی
ئۆتۆمبێل)ـه‌كه‌ی به‌سه‌رچوبێت، لێخۆشبونی بۆ ده‌ركراوه و له‌سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی
دواكه‌وتن ده‌به‌خشرێت.
عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئەوە دەخاتەڕوو، کە له‌ئێستادا مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان،
تاوه‌كو (15)ى مانگی داهاتوو درێژكراوه‌ته‌وه و شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌وكاته سه‌ردانی
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ بکەن و مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
4104 جار خوێندراوەتەوە